کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی و ئەحمەد ئەلئەسەدی

کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی و ئەحمەد ئەلئەسەدی

2026-01-25

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لە بەغدا بە جیا لەگەڵ عەبدولحوسێن مووسەوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی و ئەحمەد ئەلئەسەدی سەرکردە لە  هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

لە هەر دوو کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دۆخی ئێستا عێراق و چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، وەفدی یەکێتی جەختیان کردەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە بتوانێت لەم دۆخەدا سەقامگیریی عێراق بپارێزت و جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.

روونیشیان کردەوە یەکێتی پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور و بە پێویستیشی دەزانن هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا بەهێزتر بکرێت و پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر