کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە

2026-01-25

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرمەد خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شەوی یەکشەممە (25/1/2026) بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان پێک بێت و بتوانێت سەقامگیریی عێراق بپارێزێت و هاوکات وەک یەک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دیدگای یەکێتی بۆ داهاتووی عێراق و حکومەتی نوێ روون کردەوە و جەختیشی کردەوە کە دەبێت حکومەتی نوێ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر