قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزەکانی هۆڵندا و فەرەنسا و تورکیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزەکانی هۆڵندا و فەرەنسا و تورکیا کۆبووەوە

2026-01-26

رۆژی دووشەممە ٢٦/١/٢٠٢٦ لە شاری بەغداد، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەر یەکە لە بەڕێزان جانێت ئەلبێرتا، پاتریک دۆرێل و ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزەکانی هۆڵندا و فەڕەنسا و تورکیا لە عێراق کۆبوەوە.

لە هەرسێ کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروراکرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق.

لەگەڵ باڵیۆزانی هۆڵندا و فەڕەنسا و تورکیا لە عێراق گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوانمان .

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر