کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی

2026-01-27

قوباد تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەبدولعەزیز ئەلشەمەری، باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (27/1/2026) بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، بە تایبەتیش لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند عەرەبستانی سعودی دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببێنێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان. وتیشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی سعودی دەکات و هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشکەش دەکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر