کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی

کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی

2026-01-24

وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی بەغدایان کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە (24/1/2026) بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. وەفدەکەی یەکێتی جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و کار بکات بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و گەشەپێدانی ئابووری عێراق و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری.

روونیشیان کردەوە کە یەکێتی پێیوایە دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی داهاتووی عێراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بێت لەسەر بنەمای دەستوور.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر