قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیانەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان کرا. کونسوڵی گشتیی بەریتانیا هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەربڕی. جێگری سەرۆکوەزیرانیش ئاماژەی بەوەدا هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی زیانلێکەوتووان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەنگاوی پێویستیش دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە لە داهاتوودا.