بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەفدی ئای ئێف سی (IFC) و وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا پارێزگای سلێمانی بە چەندین هۆکاری وەک سەقامگیری و بوونی هێزی کاری شارەزا و بوونی باشترین زانکۆکان و باشترین کەرتی تەندروستی گونجاوترین پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ وەبەرهێنان.
وتیشی روئیای حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بۆ گەشەسەندنی ئابووری تەواو گونجاو و هاوتەریبە لەگەڵ رۆئیای IFC. هەربۆیە هاوکاری لەنێوان وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی سلێمانی و IFCدا خزمەتی گەورەی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی سلێمانی و کوردستان دەکات.