کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی لایەنە عێراقییەکان لە بەغدا

2025-12-07

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ هەرکام لە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و موسەنا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەدر کۆبوونەوە.

لە سەرجەم دیدار و کۆبوونەوەکاندا قوباد تاڵەبانی و وەفدی یەکێتی جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە دروستکردنی کۆدەنگی نێوان لایەنە عێراقییەکان لە هەموو پێکهاتەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای خواستی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

هەروەها دید و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ حکومەتی داهاتوو و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا روون کردەوە و ئامادەیی یەکێتیشان دەربڕی بۆ هاوکاری و کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر بگەنە رێککەوتنێکی تۆکمە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر