قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی بەغدای کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.
هەردوولا هاوڕابوون، بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردن دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسییە بۆ هەموو گەلی عێراق و هیوایان خواست بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاستی چاوەڕوانی و رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە بەشێکی گەورەی کێشەکانی عێراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر دەکرێن، هەربۆیە یەکێتی، پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی هەموو مادەکانی دەستوور بە تەنها رێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو عێراقێکی سەقامگیرتر و گەشەسەندوو دەزانێت.