کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا

2025-10-21

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی تورکیای کرد بە کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و رایگەیاند: ئەم هەنگاوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا بەهێزتر دەکات.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی هیوای خواست پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و ئاستی بەشداریی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنەکەدا بە رێژەیەکی بەرز و بەرچاوبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر