قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا و پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبووەوە.
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە کۆتاییهاتنی جەنگی غەزە کرا و هیواخوازرا کە کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە سەرەتایەکی باش بێت بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیرییەکی گشتگیر لە ناوچەکەدا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداشەوە جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە رێککەوتن لەسەر پرسی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، روونیکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان هەردوولادا دروست بووە وەک دەرفەتێک بقۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە تایبەتیش گەرەنتیکردنی مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.