قوباد تاڵەبانی: نەک هەر دەبێ پابەندی رێبازی مام جەلال بین بەڵکو دەبێت بەرنامەی مام جەلال جێبەجێ بکەین

قوباد تاڵەبانی: نەک هەر دەبێ پابەندی رێبازی مام جەلال بین بەڵکو دەبێت بەرنامەی مام جەلال جێبەجێ بکەین

2025-10-03

لە وتارێکدا لە یەکەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە زانکۆی سلێمانی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئێمە نەک هەر دەبێ پابەندی رێبازی مام جەلال بین بەڵکو وەک سەرۆک بافڵ وتی دەبێت بەرنامەی مام جەلال جێبەجێ بکەین.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کاک بافڵ بە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و دیدار و سەردانە بەردەوامەکانی رۆژانە دەیسەلمێنێت کە جێبەجێکاری بەرنامەی مام جەلالە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر