قوباد تاڵەبانی: بەپێی بەرنامەی مام جەلال بەغدا وەک قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان سەیر دەکەین

قوباد تاڵەبانی: بەپێی بەرنامەی مام جەلال بەغدا وەک قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان سەیر دەکەین

2025-10-08

قوباد تاڵەبانی لە پانێڵێکدا لە دیداری ساڵانی مێری لە هەولێر رایگەیاند: ئێمە وەک سەردەمی مام جەلال و بەپێی بەرنامەی مام جەلال بەغدا وەک قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان سەیر دەکەین. وتیشی: دەمانەوێت نەک هەر کێشەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا چارەسەر بکەین، بەڵکو بۆ باشترکردنی دۆخی حکومڕانی لە عێراق بەشدارییەکی کارا لە داڕشتنی پلان و سیاسەتی عێراقدا بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا چ لە هەرێم و چ لە بەغدا هەر کەس بە هۆکارێک لە ئاستی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا رازی نییە. وتیشی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دەبێت بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن، نەک بەپێی میزاج رۆژێک پێکەوە باش بن و رۆژێکی تر پەیوەندییەکی ئاڵۆزیان هەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر