قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق رایگەیاند حکومەتی داهاتووی هەرێم دەبێت بەپێی پرەنسیپی هاوبەشیی راستەقینە پێک بهێنرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە حکومەتێکدا ناکات کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان نەکات.
سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراقیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق گرنگی بە پرۆسەی گەشەپێدان و هەمەچەشن کردنی ئابووریی عێراق بدات و زەمینەی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی لە هەموو کەرتەکان و لە هەموو ناوچە جیاوازەکانی عێراق.