کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی سعودیە

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی سعودیە

2025-11-26

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی گروپێک لە پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بۆ سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆمەڵێک نەشتەرگەری بۆ منداڵان.

جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی سعودیەی کرد بۆ ئەم هاوکارییەیان و هیوای خواست ئاستی هاوکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا فراوانتر بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر