قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: عێراقێکی بەهێز هەڕەشە نییە بۆسەر هەرێم، بەڵکو بە پێچەوانەوە کورد دەبێت بەشێک بێت لە عێراقێکی بەهێز بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمیش بەهێزبێت.
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا عێراق پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارایە کە بتوانێت سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت و هاوکات بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.