قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.
لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشەوە، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوبێت یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی دۆخی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق. جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوانیان بێت.