کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا

2025-11-25

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە جانێت ئەلبێرتا، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا. جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەکرد عێراق پێویستی بە پێكهێنانی حکومەتێکی کارا و بە‌هێز و خزمەتگوزار هەیە، کە جێی رەزامەندی هەموو پێكهاتەکان بێت و هاوکات بتوانێت بە هاوکاری لەگەڵ هەرێم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.

قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە کە دەبێت لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە هەماهەنگ و هاوکاربن بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە بەغدا بەهێز بکەنەوە و وتیشی کاتێک هەرێم بەهێز دەبێت کە پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر