قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

2025-12-03

جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکای کرد لە هەرێمی کوردستان و بە رووداوێکی گرنگی ناوبرد کە ئاماژەیە بۆ بەهێزی و گرنگیی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و هەرێم.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کاری زیاتر بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند دەرگای هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان کراوەیە بەڕووی ئەمریکادا بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش لە بوارەکانی ئەمنی و ئابووری و بازرگانی و کلتووریدا.

سەبارەت بە هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەردەوامی و چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێم سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە ئاستی هەماهەنگی نێوان هەرێم و ئەمریکا بەردەوام و زیاتر بێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر