قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا گفتوگۆیان کرد.
جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی حکومەتی کەنەدای کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و کوردستاندا و خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی بەوەی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت بەشدارییەکی کاریگەرتریان هەبێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی دامەزراندنی ئەنجوومەنی بازرگانیی کوردی – کەنەدی کرا و هەردوولا هاوڕابوون ئەنجوومەنەکە دەتوانێت رۆڵی باش و کاریگەر ببینێت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووری نێوان هەردوو وڵاتدا.