کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن

کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن

2025-12-02

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ماسامیشی سوگایا، بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە رووداوی هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرا و هەردوولا رووداوەکەیان بە هێرشکردنەسەر ژێرخانی وزە و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق وەسف کرد. ماسامیشی سوگایا پشتیوانی و هاوسۆزیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هیوای خواست جارێکی دیکە ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە نەبێتەوە.

قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە لەگەڵ ئەوەدانین گازی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوە بکرێت، بەڵکو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ و دابینکردنی کارەبا بەکاربهێنرێت و بخرێتە خزمەت گەشەپێدانی ئابووریی کوردستانەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر