قوباد تاڵەبانی: سلێمانی وەک هەمیشە بە شاری ئازادیی کاری سیاسی و ئازادیی رادەربڕین دەمێنێتەوە

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی وەک هەمیشە بە شاری ئازادیی کاری سیاسی و ئازادیی رادەربڕین دەمێنێتەوە

2025-09-02

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو کۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ هەر یەکە لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا و ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم جەختی کردەوە سلێمانی وەک هەمیشە بە شاری ئازادیی کاری سیاسی و ئازادیی رادەربڕین دەمێنێتەوە، بەڵام بە هەمان شێوەی وڵاتانی دیموکراسیش رێگە بە یاساشکێنی و دروستبوونی گرووپی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.

راشیگەیاند سوورین لەسەر چەسپاندنی سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و لە هەمانکاتیشدا مافی یاسایی هەموو تۆمەتبارێک پارێزراو دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر