قوباد تاڵەبانی: پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین بۆ کێشەی فەڵەستین

قوباد تاڵەبانی: پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین بۆ کێشەی فەڵەستین

2025-09-10

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆز دکتۆر ماهیر کەراکی، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە گەلی کورد هەمیشە پشتیوانیی داوا رەواکانی گەلی فەڵەستین بووە و هیواشی خواست هەرچی زووتر شەڕ کۆتایی پێ بێت و کۆتایی بە ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و ئەو کارەساتە مرۆییە بێت کە بەسەر دانیشتووانی کەرتی غەزەدا هاتووە.

قوباد تاڵەبانی پشتگیریی خۆی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتیی دەربڕی کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری وڵاتان پشتگیری لێ دەکەن. وتیشی هەردوو گەلی کوردستان و فەڵەستین کە مێژووییەکی دوور و درێژیان لە ئازار و بێ مافی هەیە پێویستە لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام پشتیوانی یەکتربن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر