قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رالف شرۆیدەر، بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، چارەسەری بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی کۆچی نایاسایی، گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم و رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان.
روونیشی کردەوە وەبەرهێنان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا جگە لەوەی لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە سوودێکی زۆر بە یەکێتیی ئەورووپا دەگەیەنێت، کاریگەریی گەورەشی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆچی نایاسایی گەنجانی کورد بۆ ئەورووپا.