قوباد تاڵەبانی: کورد نەک هەڕەشە، بەڵكو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ دیموکراسی و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا

قوباد تاڵەبانی: کورد نەک هەڕەشە، بەڵكو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ دیموکراسی و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا

2025-08-28

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە وتارێکدا لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە سلێمانی رایگەیاند: کورد کولتوورێکی ژیاندۆست و ئاشتیخوازی هەیە، لەگەڵ ئەوەی قەت ماندوونابێت لە هیچ هەوڵ و خەباتێک بۆ دابینکردنی مافە رەواکانی، بەڵام بە درێژایی مێژووش پێشوازی لە هەر دەستێک کردووە کە بۆ ئاشتی درێژکرابێت.

وتیشی کورد نەک هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک، بەڵکو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان لە هەموو ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا جەختیکردەوە ناوچەکە بەبێ دیموکراسی و دابینکردن و رێزگرتن لە مافەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکان و هەروەها بەبێ پێداچوونەوە بە شێوازی حکومڕانی پێش ناکەوێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەکە بەدی نایەت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر