کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

2025-08-11

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا کۆبووەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد بۆ کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. هەروەها سوپاسی ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی پێشووی کرد بۆ هەموو هاوکاری و هەوڵە بەردەوامەکانی بە تایبەت لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە کوردستانییەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: شانازی بەو پەیوەندییە تایبەت و مێژووییەی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەکەین کە لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش دامەزراوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەها هاوبەشانە لە کوردستان بەهێزتر بکەین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر