قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – کوردستان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – کوردستان کۆبووەوە

2025-11-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا – کوردستان بە سەرۆکایەتیی دەیڤد تەفوری و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی نەوت و گاز کرا. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین لەم خوولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز بە جۆرێک کە یاساکە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلابکاتەوە و بەپێی دەستوور دەسەڵاتەکان و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت.

قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە ئەولەوییەتی ئێمە لەوەدایە کە گاز لە خزمەتی خەڵك و بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی پیشەسازی و ئابووریی کوردستان بەکاربهێنرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر