قوباد تاڵەبانی: کۆریای باشوور دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت

قوباد تاڵەبانی: کۆریای باشوور دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت

2025-11-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

قوباد تاڵەبانی هاوکارییەکانی حکومەتی کۆریای باشووری بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و رایگەیاند: کۆریای باشوور دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت بە تایبەتیش کە هەرێم پێویستیی بە ئەزموونی دەوڵەمەندی کۆریا هەیە لە بواری گەشەپێدانی کەرتە جیاوازەکان.

لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک کرا لە ماوەکانی داهاتوودا کە تیایدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بەشداریی ستراتیژیی کۆریای باشوور لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستاندا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر