قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ زیاد بەتارسە، کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی ئوردن کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئوردنیان کرد لە بوارە جیاوازەکاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتی ئۆردن کرا و هەردوولا بە گرنگیان زانی ئەو پەیوەندییانە لە بوارە جیاوازەکانی وەک بازرگانی و کولتووری و پەروەردەیی و خوێندنی باڵادا پەرەی زیاتری پێ بدرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئاماژە بە دامەزراندنی کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان کرا کە ئەو کۆمیسیۆنە دەتوانێت وەک پردێکی پەیوەندیی بەهێز لەنێوان هەرێم و ئوردندا رۆڵ ببینێت.