قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا و نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى ئيتاڵيا و محەمەد ئەلحەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق کۆبووەوە.
جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خەڵکی عێراق وەسف کرد و هیوای خواست بەپێی ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاست داواکارییەکانی هاووڵاتییانی عێراقدابێت و مافی هەموو پێکهاتەکان تیایدا پارێزراوبێت.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بێت بەپێی دەستوور و رایگەیاند: چارەسەرکردنی کێشەکان دەرگا دەکاتەوە بەرەو عێراقێکی سەقامگیرتر و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.