کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک

کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک

2025-11-19

جێگری سەرۆکوەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ڤیکتۆریا تەیلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتڵانتیک و جۆن ویڵکس، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق و پێکەوە هەڵسەنگاندنیان کرد بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق لە دوای ‌هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دواگۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

قوباد تاڵەبانی هیوای خواست بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێنرێت کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و عێراق زیاتر بەرەو سەقامگیری و گەشەسەندن هەنگاوبنێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر