کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا

2025-11-20

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی داهاتووی عێراقدا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن و بە پێویستیشی زانی لایەنە کوردستانییەکانیش بە دید و بەرنامە و پلانی هاوبەشەوە لە بەغدا کاربکەن بۆ گەرەنتیکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر