قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ژەنەراڵ کێڤن لامبێرت، فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و دۆخی سووریا و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.
هەردوولا هاوڕابوون داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە و شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە هەوڵ دەدەن جارێکی دیکە ناسەقامگیری و بۆشایی ئەمنیی ناوچەکە وەک دەرفەتێک بۆ خۆڕێکخستنەوە بەکاربهێنن. جەختیشیان کردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون و بەهێزترکردنی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رێگریکردن لە هەر چەشنە جموجوڵێکی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.