کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا

کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا

2025-07-30

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەفدێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتیی ئیدوارد ئاڵگرن، ‌راوێژكارى باڵای وەزارەتی به‌رگريى به‌ريتانیا بۆ کاروباری‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لە شەڕ و بارگرژییەکانی ماوەی رابردووی ناوچەکەدا سیاسەت و هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەرێنی بووە و جەختیشیان کردەوە پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەم سیاسەتە بەردەوام بێت و هەموو لایەنەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا کرا. وەفدی سەربازیی بەریتانیا جەختیان کردەوە کە وەک هاوبەش و هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان دەڕوانن و کار دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت لەڕووی راوێژی سەربازی و راهێنانی زیاتر بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر