کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان

کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان

2025-07-29

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە دوایین هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا هیوایان خواست لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

لەم چوارچێوەیەدا، جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەروەها ئەو هێرشانەی لە ماوەی رابردوودا کرانە سەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان، بەپێویستی زانی پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو، کە لەلایەکەوە بتوانێت لە ئاستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاووڵاتییاندا بێت و لەلایەکی دیکەشەوە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەقامگیریی کوردستان بپارێزێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر