دانانی بەردی بناغەی جین بانک لە پارکی هەواری شاری سلێمانی

دانانی بەردی بناغەی جین بانک لە پارکی هەواری شاری سلێمانی

2025-07-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و دکتۆر سەلاح، نوێنەری رێکخراوی فاو لە عێراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی جین بانکی دانا.

جین بانک پرۆژەیەکی گرنگیی ستراتیژی گەشتوکاڵییە و بودجەکەی لەلایەن رێکخراوی فاوەوە دابین کراوە. پرۆژەکە لەسەر رووبەری ١٠٠ دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی کۆکردنەوە و پاراستنی بنەتۆو و رەگەز و وەچەی ئەو رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرانەی کە مۆرکی رەسەنی کوردستانی و عێراقیان پێوەیە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ناوەندێکی زانستیش دادەمەزرێت بۆ توێژینەوە لەسەر رووەک و ئاژەڵ و زیندەوەرەکان و چۆنییەتی پاراستنیان و ژمارەیەکی بەرچاویش هەلی کار بۆ پسپۆڕانی بوارەکە دەڕەخسێنێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر