قوباد تاڵەبانی دوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە

قوباد تاڵەبانی دوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە

2025-07-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە.

پرۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شاری سلێمانی بە سەرپەرشتیی شارەوانی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بە گوژمەی ٨ ملیار دینار جێبەجێ کراوە و کاریگەریی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەسەر شەقامی هەواری شار و شەقامەکانی دەوروبەری پردی کۆبانێ دەبێت.

کۆڕنیشی دەروازەش پڕۆژەیەکی گرنگیی گەشتیارییە و لەسەر لێواری چەمی قلیاسان دروست کراوە و گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی بە سەردانی پڕۆژەکە دەتوانن کاتێکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر