کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا

2025-07-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئانل بۆرا ئينان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باس لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرا.

جێگری سەرۆکوەزیران پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەی بە هەنگاوێکی مێژوویی ناوبرد و هیوای خواست هەنگاوەکانی دیکەی پرۆسەی ئاشتی بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت. لەم چوارچێوەیەشدا جەختی کردەوە لەسەر پشتیوانیی حکومەتی هەرێم لە پرۆسەکە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کرا و قوباد تاڵەبانی داوایکرد تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بکاتەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر