قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین کۆبووەوە

2025-07-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی چینی کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لەڕووی پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و گەشەپێدانی ئابوورییەوە. هیواشی خواست لە داهاتوودا کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر لە هاووڵاتییانی هەرێم سوودمەند بن لە بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر