کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵەکانی وڵاتانی ئەمریکا و ئۆردن و ژاپۆن

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵەکانی وڵاتانی ئەمریکا و ئۆردن و ژاپۆن

2025-07-09

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و فواد خازر ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن و هیتۆشی ئیشیزوکا، کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێم، روونیکردەوە بەدیلی رێککەوتن هەر رێککەوتنە و وتیشی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک بۆ چارەسەری هەمیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر