کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی فاو

کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی فاو

2025-05-26

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە شو دونیو، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی فاو و لە کۆبوونەوەی نێوانیادا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لەنێوان حکومەتی هەرێم و رێکخراوی فاو گفتوگۆ کرا.

قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییە تەکنیکی و راوێژکارییەکانی رێکخراوەکە و کردنەوەی Gene bankی تایبەت بە گەشەپێدانی کشتوکاڵی کرد و هیوای خواست لەم قۆناغەدا کە ئەولەوییەتی حکومەتی هەرێم گەشەپێدان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵە، هاوکاری و پەیوەندیی نێوان رێکخراوی فاو و هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێش بچێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر