کۆبوونەوە لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆزێن

کۆبوونەوە لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆزێن

2025-05-30

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ سیناتۆر جاکی رۆزێن کۆبووەوە و پێکەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

سیناتۆر جاکی رۆزێن ستایشی هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا و پشتیوانی ئەمریکاشیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆشیەوە، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: ئەم هاوپەیمانییە نەک تەنها بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەڵکو بۆ گەشەپێدان و سەقامگیریی کوردستان و ناوچەکە و بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو و ریفۆرم لە حکومڕانی کوردستاندا گرنگە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر