کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا

کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا

2025-05-21

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژەنەراڵ کێڤن لێیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم کرا و لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە دوایین کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی و روونیکردەوە، کە کۆبوونەوەکە بە گشتی ئەرێنی بووە و هەنگاوێکی دیکە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیکتر بوونەتەوە.

سەبارەت بە دۆخی سوریاش، هەردوولا گەشبینیی خۆیان دەربڕی کە لە سوریای نوێدا هەموو پێکهاتەکان مافەکانیان پارێزراوبێت و بە پێویستیشیان زانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر هاوکاربێت تا سوریای نوێ بتوانێت بەرەو سەقامگیری و جێگیرکردنی سیستمێک هەنگاوبنێت کە لە ئاستی چاوەڕوانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکەدا بێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر