کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوو

کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوو

2025-05-19

ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە کە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی سەردانی سلێمانی کردبوو، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵۆگۆڕی بیروڕاکرا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. هەردوولا هاوڕابوون لە ئاشتیدا هیچ لایەنێک دۆڕاو نییە و جەختیشیان کردەوە لە گرنگیی پابەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هەنگاونانی پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خوازیارە لە هەموو روویەکەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا بەهێزتر بکات و وتیشی: لە بەرژەوەندیی هەردوولادایە کە هەرچی زووترە ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بکرێتەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر