قوباد تاڵەبانی: سلێمانی رۆڵی پرد دەبینێت لە ناوچەکەدا

قوباد تاڵەبانی: سلێمانی رۆڵی پرد دەبینێت لە ناوچەکەدا

2025-05-18

لە وتاری دەستپێکی کۆڕبەندی نێودەوڵەوتیی دێڵفی لە سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە دیمەنی سیاسی و ئابووریی عێراقدا رۆڵی پێشەنگ دەبینێت و پاش دەیان ساڵ لە هەوڵی لەناوبردن و جینۆساید، ئێستا هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەشدا رۆڵی پردێک دەبینێت لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.

قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە گرنگیی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی، راشیگەیاند: سلێمانی لە دۆخە سەختەکاندا بە خۆڕاگری وەک شاری داهێنان خۆی سەلماندووە و لە ئێستاشدا پڕە لە وزە و توانا و زەمینەی لەباریش هەیە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک ناوەندێکی بەهێز و گرنگی ئابووری لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بدرەوشێتەوە.

وتیشی لە کوردستان، حکومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە هەماهەنگن و ئیرادەیەکی بەهێزیش هەیە تا بەکارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەنگاوی گەورە بنێین بەرەو گەشەپێدانی هاوسەنگ و بەردەوام.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر