بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی

بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی

2025-05-18

کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی کە یەکێکە لە گرنگترین و گەورەترین کۆڕبەندە ئابوورییەکانی جیهان و گرنگی بە پرسە ستراتیژییەکان و ئاسایش و وزە و هەمەچەشنکردنی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام دەدات، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم کۆڕبەندە بە دەستپێشخەری و چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و بە بەشداری دەیان کەسایەتیی سیاسی و گەورە بازرگانی جیهانی و عێراقی و کوردستانی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

سیمیۆن تسۆمۆکۆس، سەرۆک و دامەزرێنەری کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژەدان بە گرنگیی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە لە سلێمانی رایگەیاند: پلانیان هەیە دامەزراوەیەک دروست بکەن ساڵانە کۆڕبەندەکە هاوشێوەی شارەکانی لەندەن و پاریس و بەرلین و واشنتۆن، لە سلێمانیش بەڕێوەبچێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر