قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە

2025-04-15

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیایان کرد.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئابووری و پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێم کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە حکومەتی هەرێم هەوڵ بۆ ئابوورییەکی فرەسەرچاوە دەدات و لەم چوارچێوەیەشدا بە تایبەتی گرنگی بە گەشەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک و گەشتوکاڵ دەدات.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا بە گرنگیدان بەم کەرتانە ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێت و ئاسایشی خۆراکی هەرێم و عێراقیش پارێزراو دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر