قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێرمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان باسیان لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان پشتیوانی سەرکەوتنی پرۆسەکەیە و هەر ئەرکێک بکەوێتە سەرشانی جێبەجێی دەکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ناوچەکە کرا و لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بەوەی کە پێویستە هەموو لایەنەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و یارمەتیدەربن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.