لە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەفدێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ئادەم سمیس هەردوولا هاوڕابوون کە هێشتا تیرۆر و بە تایبەتیش داعش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان و عێراق. لەم چوارچێوەیەدا وەفدەکە جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیشەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: راستە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت بە خێرایی ناچێتە پێش، بەڵام هەنگاوی زۆر باش نراوە و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو رێک بکەون.