قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی رایگەیاند: ئێمە هاوپەیمانی و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەرز دەنرخێنین و سوپاسی زۆرمان هەیە بۆ هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان. وتیشی لە ئێستادا لە هەرێم دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ گەشەپێدانی ئابووری، بۆیە داوا لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین وەبەرهێنان لەو دەرفەتانەدا بکەن و بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان.
جەختیشی کردەوە هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ئابووریی تاکسەرچاوە دووربکەوێتەوە و هەوڵ دەدات لە رێگەی چاکسازی لە سیستمی حکومڕانی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ گەشەسەندن بڕەخسێنێت.